گەمارۆدانی کۆبانێ پێدەنێتە مانگی دووهەمەوە

ماوەی 31 رۆژە و لە 18ـی کانوونی دووەمی 2026ـەوە، گەمارۆیەکی خنکێنەر لەسەر شاری کۆبانێ-یە، دامەزراوە مرۆیی و خزمەتگوزارییەکان ئاستەنگییان بۆ دروستبووە لە بەدەمەوەهاتنی خەڵکی مەدەنی و مەترسییەکی گەورە لەسەر دانیشتووانی ئەو شارە کوردییەی رۆژئاڤای کوردستان دروستبووە.

31 رۆژە هاوڵاتییانی ئەو شارە کوردییە بەدەست کەمیی خۆراک، ئاوی پاکژ، سووتەمەنی و خزمەتگوزاریی تەندروستی و نەبوونی دەرمانی پێویست دەناڵێن، رێکخراوە مرۆییەکان هۆشداریی لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی مەترسیدار دەدەن لەئەگەری بەردەوامبوونی ئەو گەمارۆیە.

هاوکات بەهۆی شـ.ـەڕ و پێکدادانەکانی چەند مانگی رابردوو، زیان بە ژێرخانی کارەبا و وزەی ئەو شارە کەوتووە، ئەو کێبڵانەی زیانیان پێگەیشتووە نەتواندراوە تاوەکوو ئێستا چاکبکرێنەوە، بەوهۆیەوە بەشێکی زۆر شارەکە بێکارەبان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاكرێ.. بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە منداڵێكی تەمەن دوو ساڵان گیانلەدەستدا

تەندروستیی ئاكرێ بڵاویکردەوە، سەگ پەلاماری منداڵێکی داوە و بەو هۆیەوە گیانیلەدەستداوە. بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ئاكرێ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، منداڵێكی…
Total
0
Share