فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران: دەستی ئیسرائیل دەبڕینەوە

لیوا – حسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، مانۆڕە سەربازییەكانمان پەیامێكی ڕوونن بۆ ئیسرائیل و دەستەكانیان دەبڕینەوە.

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، “ئەو مانۆڕانەی سوپای پاسداران لە شارە كەناراوییەكانی سەر كەنداو و دەریای عوممان دەیانكات، پەیامێكی جددی و ڕوون و ڕاستەقینە و مەیدانین بۆ هەڕەشەكانی سەرانی ئیسرائیل، لەو ڕێگەیەوە وەڵامی هەڕەشەی سەركردەكانی داگیركاریی ئیسرائیل دەدەینەوە “.

لیوا – حسێن سەلامی هەڕەشەیكرد و وتی، ئەوەی ڕاهێنانەكانمان لە كردەی سەربازیی ڕاستەقینە جیادەكاتەوە، تەنها گۆڕینی ئاراستەی تەقاندنی مووشەكەكانە و دەبێت زایۆنییەكان ئاگایان لە هەڵەكانیان بێت و ئەگەر هەر هەڵەیەك بكەن دەستەكانیان دەبڕینەوە”.

ماوەیەكە هەندێك سەرچاوەی میدیایی ئیسرائیل و خۆرئاوا باس لەوە دەكەن كە تەلئەڤیڤ ئامادەكاری دەكات بۆ ئەگەری پێكدادان لەگەڵ ئێراندا، بەمدواییانەش كەنیست (پەرلەمان)ی ئیسرائیل دەنگی دا بە زیادكردنی بودجەی بەرگریی وڵاتەكەی.

بابەتی پێشتر

پەروەردەی سلێمانی: ئەو خوێندنگایەی ڕووداوەکە تیایدا ڕوویدا سەر بە بەغدادە

بابەتی دواتر

ئەو کانزایەی جگە لە خۆی هیچ شتێکی تر نایبڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پێشووی مۆساد نهێنیی دزەپێکردنی ئەرشیفی دۆسیە ئەتۆمییەکانی ئێران ئاشکرا دەکات

لەیەکەم چاوپێکەوتنی تەلەفیزۆنیدا دوای دوورکەوتنەوەی لە پۆستەکەی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) وردەکاریی دزەپیکردنی زانیارییە ئەتۆمییەکانی ئێرانی ئاشکراکرد.…
Total
0
Share