دابەشكردنی مووچە بۆ ساڵی داهاتوو دواخرا

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەی بۆ سەرەتای مانگی داهاتوو دواخست.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا كە كەمێك لەمەوبەر بڵاویكردەوە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی ڕایگەیاند، “بەهۆی ڕاگەیاندنی پشووەکانی سەری ساڵی زایینی، کە لە 2021/12/25 دەستپێدەکات تا 2022/1/1، دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2021 دەکەوێتە ڕێکكەوتی 2022/1/2”.

ئاشكرایكردووە كە دابەشكردنی مووچە “بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات، بۆ ڕۆژانی دواتریش بەپێی خشتەی مووچە لە دابەشکردنی بەردەوامدەبین”.

دوێنێ سەرچاوەیەكی باڵا له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌ ڕایگه‌یاندبوو، ‏‏”بڕیاردراوه‌ له‌ 25ی مانگه‌وه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى كانوونی یەكەم ‏بكرێت”.

ئەو سەرچاوەیە جەختیكردبووەوە كە “لە‌ ئێستادا حكومەتی هەرێم بڕێك نه‌ختینه‌ى دارایی (سیولە)ی لە‌بەردە‌ستە‌ و ‏وە‌ك مانگە‌كانی دیكە دە‌ست بە ‌دابە‌شكردنی مووچە‌ دە‌كات بە‌بێ لێبڕین”.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان راگەیەندرا

کۆمسیۆنی عێراق، وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئاشکرادەکات. کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی…
Total
0
Share