دادگای باڵا لە لەندەن بڕیاریدا محەمەد بن ڕاشد ئال مەكتوم، حاكمی دوبەی بڕی 554 ملیۆن پاوەند (733 ملیۆن دۆلار) بدات بۆ یەكلاكردنەوەی ناكۆكییەكانی لەگەڵ ئەمیرە هیا كچی حسێن بەمەبەستی پەروەردەی منداڵەكانی، كە ژمارەیەكی پێوانەییە لە بەریتانیا بۆ چارەسەری كێشەی لەو جۆرە.
زۆرینەی ئەو بڕە پارەیە بۆ هیا زڕخوشكی شا عەبدوڵڵای دووەم پادشادی ئوردن و دوو منداڵەكەی دەچێت بۆ دەستەبەركردنی گوزەرانیان بەدرێژایی ژیانیان و قەرەبووكردنەوەیان بۆ ئەو “مەترسییە گەورانە”ی خودی شێخ محەمەد هۆكاریانە.
دادوەر وتی، “داوای پاداشت بۆ خۆی ناكات (مەبەست هیا) بەڵكو بیمەی دەوێت” لەگەڵ قەرەبووكردنەوەی ئەو موڵك و ماڵانەی بەهۆی جیابوونەوەی لە هاوسەرەكەی لەدەستیداون.