دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن لە فەرمانگە حکومییەکان دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی ڕاگەیاند، کە لە سنووری قەزای دوکان دزییان ‏لە ماڵ و فەرمانگە حکومییەکان کردووە.‏

پۆلیسی سلێمانی لەسەر ڕووداوەکە دەڵێت “دوای ئاگادارکردنەوەی به‌شى پۆلیسى دوكان له‌ ‏چەند حاڵەتێکی دزیکردن لە قەزاكە لە ماڵان و فەرمانگە حکومییەکان و قوتابخانەکانی ‏دەرەوەی قه‌زاكه‌، دواى وه‌رگرتنى بڕیارى دادوه‌ر، لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ و ‏ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تباران ده‌ستیپێكرد و سه‌ره‌نجام له‌لایه‌ن بنكه‌ى پۆلیسى دوكان و ‏پۆلیسى فریاكه‌وتنى دوكان، به‌هاوكاریى ئاسایشى سنووره‌كه‌، توانرا یەکێک لە ‏تۆمەتبارەکان دەستگیربکرێت و کەلوپەلە دزراوەکان لە ماڵەکەیدا دەستی بەسەردابگیرێت، ‏دواتر تۆمه‌تبارى دووه‌میش ده‌ستگیركراوە”.‏

له ‌ئێستادا تۆمه‌تباران ( ت،ا، م) لەدایکبووی 1982، (م.ع.ح ) لەدایکبووی 1979 ‏به ‌بڕیارى دادوه‌ر و به‌پێى مادده‌ى 444 له‌ یاساى سزادانى عیراقى ڕاگیراون و دانیان بە ‏دزییەکاندا ناوە.‏

No photo description available.

No photo description available.

No photo description available.

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

هەفتەیەك پشووی سەری ساڵ ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

هاوخەمی بۆ هەولێر.. لە سلێمانی ئاهەنگی فەرمی بۆ سەری ساڵ ناکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share