سودان.. له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازی سێ خۆپیشانده‌ر كوژران

له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازی له‌ خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌مڕۆی سودان به‌ ته‌قه‌ى هێزه‌ئه‌منییه‌كان سێ خۆپیشانده‌ر كوژران و 200 ى دیكه‌ش برینداربوون.

سه‌ندیكاى پزیشكانى سودان بڵاویكرده‌وه‌، له‌ خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌مڕۆی سودان كه‌ له‌به‌رده‌م كۆشكى سه‌رۆكایه‌تیی وڵات كه‌ له‌ خه‌رتوم به‌ڕێوه‌چوو، به‌ ته‌قه‌ى هێزه‌ئه‌منییه‌كان سێ خۆپیشانده‌ر كوژراون و 200ى دیكه‌ش برینداربوون.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، به‌هۆی گازى فرمێسك ڕێژى هێزه‌ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ چه‌ندان خۆپیشانده‌ریش توشی هه‌ناسه‌ توندى بوونه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ به‌هه‌زاران خۆپیشانده‌رى سودانى چوونه‌ به‌رده‌م كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى و ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازییان ڕه‌تكرده‌وه‌ و داوایان ده‌كرد ده‌سه‌ڵاتى مه‌ده‌نى په‌یڕه‌و بكرێت له‌سودان، له‌به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌ئه‌منییه‌كان به‌ گازى فرمێسك ڕێژ و گولـله‌ وه‌ڵامى خۆپیشانده‌رانیان دایه‌وه‌.

بابەتی پێشتر

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات هاوكاریی لوبنان بكه‌ن

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید له‌یاریگای خۆیدا به‌رامبه‌ر قادیش دوو خاڵی له‌ده‌ستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هه‌وڵی كوشتنی سه‌رۆكی داوه‌.. له‌ تونس “گورگێكی ته‌نها” ده‌ستگیركرا

ڕۆژنامه‌ى “شروق”ى تونسی بڵاویكرده‌وه‌، كه‌سێك ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ هه‌وڵی كوشتنی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ى داوه‌. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و كه‌سه‌ سه‌ر به‌…
Total
0
Share