جێگرى پارێزگارى سلێمانى ئاشکرایده‌كات، وەزارەتى ناوخۆ داوایکردووە هێزێک لە پارێزگاکە دابنرێت و تایبەت بکرێت بە ڕاگرتنی دیاردەی زیادەڕۆیی و پێداویستییەکانى بۆ دابینبکرێت.
له دیوانى پارێزگاى سلێمانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به ئاماده‌بوونى بریکاری وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگاری سلێمانی و جێگره‌كه‌ى بەڕێوەچوو.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش كه له‌یلا عومه‌ر جێگری پارێزگارى سلێمانى بڵاویكردووه‌ته‌وه، بریکاری وەزارەتی ناوخۆ داوایکردووه، ڕێوشوێنی پێویست و یاسایی بگیرێتەبەر بە مەبەستی نەهێشتنی زیادەڕۆیی و ئەمەش بە دانانی هێزێک و دابینکردنی پێداویستییەکانی.
باسی له‌وه‌شكردووه، پێویسته کاریی پێویست بکرێت بۆ ڕاگرتنی دیاردەی زیادەڕۆیی لە شاری سلێمانی و دەروبەری.
لیوا چه‌تۆ ساڵح داواشیكردووه، پەنا بۆ دادگای تایبەتمەند ببرێت و لەو ڕێگەیەوە ڕێوشوێنی یاسایی بگیرێتەبەر.
هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، دواتر هەریەک لە پارێزگاری سلێمانی و جێگری پارێزگار باسیان له پلانی خۆیان كرد بۆ ڕێگریكردن له‌و دیارده‌یه.