وەزارەتی دارایی: ناچارین مووچەی ئەو وەزارەتانەی ماون لە داهاتی ئەم مانگە خەرجبکەین

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، بەهۆی نەناردنی 200 ملیارەکەی بەغداد، ناچارن مووچەی ئەو شوێنانەی کە ماون، لەسەر داهاتی ئەم مانگە خەرجبکەن.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا وەزارەتی دارایی دەڵێت، “بەداخەوە وەزارەتی دارایی عێراق (200 ملیار) دینارەکەی کە وەک سلفە بۆ تەواوکاریی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەکاردەهێنرا، هەرچەنده بەپێی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵی ساڵی (2021) دەبوو لەو بڕە زیاتری بناردایە، بەڵام بۆ مانگی (2021/11) تا ئەمرۆ (2021/12/18) ئەو بڕەشی نەناردووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە “دابەشکردنی مووچە تا ڕادەیەک خاوبووەتەوە، بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی دادوەری، خانەنشینیی سەربازی و شارستانی) زیاتر دوانەکەوێت. بڕیارماندا لە داهاتی مانگی (2021/12) خەرج بکرێت”.

بابەتی پێشتر

حکومەت لیژنە لەسەر هۆکارەکانی دووبارەبوونەوەی لافاو لە هەولێر دروستدەکات

بابەتی دواتر

ئاسایشی سلێمانى دوو باندى بازرگانیكردنى به‌ مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share