مورای و ڕوبلێڤ ئەمڕۆ یاریی کۆتایی “موبادەلە” ئەنجامدەدەن

ئاندی مورای بەریتانی ئەستێرەی تێنسی سەرزەوی، لە قۆناغی نیوەی کۆتایی پاڵەوانێتی موبادەلەی جیهانی بردنەوەی بەرامبەر نادال تۆمارکرد و ئەمڕۆش یاریی کۆتایی دەکات.

دوای ئەوەی ئەفسانەکەی ئیسپانیا، ڕافائێل نادال ماوەیەکی دوورودرێژە بەهۆی پێکانەوە لە یاریکردن دابڕاوە، لەشاری زایدی وەرزشی یاریی نیوەی کۆتایی پاڵەوانێتی موبادەلەی بەرامبەر ئاندی مورای ئەنجامدا، یارییەکەش بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام (6-3) (7-5) لەبەرژەوەندیی تێنسزانە بەریتانییەکە کۆتاییهات.

لەلایەکی دیکەوە ئەندرێ ڕوبلێڤ-ی ڕوسی لەهەمان قۆناغدا (قۆناغی نیوەی کۆتایی) بردنەوەی بەرامبەر دێنیس شاپۆڤالۆڤ تۆمارکرد.

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، کاتژمێر (6:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بەئامادەبوونی هاندەران ئەنجامدەدرێت، براوەی یارییەکەش خەڵاتی 250 هەزار دۆلار بەدەستدەهێنێت.

بابەتی پێشتر

ئینزاگی .. نرخێکی کەمتر، ئاستێکی باشتر و هەمان کەسایەتی کۆنتی

بابەتی دواتر

هامیڵتۆن پێگەی فۆرمولا 1ی ڕەشکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نیوکاسڵ بە قەرز ئۆبامیانگی دەوێت

بەڕێوەبەرانی یانەی نیوکاسڵ بۆ گواستنەوەی پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ پەیوەندییان بە یانەی ئارسیناڵەوە کردووە، جەمسەرەکان نزیکن لە ڕێککەوتنێکەوە. ڕۆژنامەی…
Total
0
Share