پلیسکۆڤا بەشداریی کراوەی ئوسترالیا ناکات

ئەستێرەی تێنسی سەرزەوی و چوارەمی ڕیزبەندیی یاریزانە پیشەوەرەکان لەسەر ئاستی کچان، کارۆلینا پلیسکۆڤا کشانەوەی خۆی لە پاڵەوانێتیی ئوسترالیای کراوە ڕاگەیاند.

پلیسکۆڤا دووجار دووەمی پاڵەوانێتییە گەورەکەی بواری تێنسی سەرزەوی بووە و ساڵی 2019 بە قۆناغی نیوەی کۆتایی گەیشتووە، بەڵام بەهۆی تووشبوونی بە پێکان لە مەچەکیدا، ناچارە بۆ وەرزی نوێ بەشداریی پاڵەوانێتیی کراوەی ئوسترالیا نەکات.

لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە، “لە بێچانسیدا لە دەستمدا تووشی پێکان بووم، ناتوانم لە پاڵەوانێتییەکانی ئەدیلاد و کراوەی ئوسترالیا بەشداریبکەم، ئەمساڵ خەمبارم کە ناتوانم لە ئوسترالیاوە دەستپێبکەم و لەو هاندەرە خۆشەویستانەی ئوسترالیا بێبەشدەبم”.

بڕیارە 17ی کانونی دووەمی 2022 کراوەی ئوسترالیا بە ئامادەبوونی یاریزانە گەورە و ناودارەکان دەستپێبکات، کە ئەوەش یەکەم جارە پلیسکۆڤا لە تەمەنی وەرزشیدا لە 2012ـەوە بەشداری لە پاڵەوانێتییە گەورەکەی گراند سلام نەکات.

بابەتی پێشتر

(NBA) جاز هەشتەم بردنەوەی تۆمارکرد و زنجیرە سەرکەوتنەکانی کلیپەرزی پچڕاند

بابەتی دواتر

کۆرۆنا گەڕایەوە.. ئەگەر هەیە خوولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا ڕابگیرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share