ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د به‌ڵێنى ده‌ستگیركردنى بكوژانى ئه‌فسه‌ره‌كه‌ى پۆلیسی سلێمانى ده‌دات

وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵێنى ده‌ستگیركردنى بكوژانى ئه‌فسه‌ره‌كه‌ى پۆلیسی سلێمانى ده‌دات و ده‌ڵێت، لە کەسی قبوڵناکەن دەستدرێژی بکاتەسه‌ر كارمه‌ندانیان.

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم لە کۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ڕاگه‌یاند، “لەسەر جێبەجێکردنی یاسا هەڕەشە لە کارمەندانمان دەکرێت، ئێمه‌ش له‌ وه‌ڵامدا پێیان ده‌ڵێین بە هەموو توانامانەوە پشتیوانی كارمه‌ندانمان ده‌بین و لە کەسی قبوڵناکەین دەستدرێژی بکاتەسەر هیچ كارمه‌ند یان پۆلیسێك”.

وه‌زیری ناوخۆى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه‌، “بەڵێن دەدەین تۆمەتبارانی کەیسى کوشتنى نەقیب محەمەد لەتیف لە پۆلیسى توندوتیژیى دژى ژنان لە سلێمانى دەستگیربکرێن”.

بابەتی پێشتر

کەی دابەزینی کێش مەترسیدارە؟

بابەتی دواتر

یەكێتی سوورە لەسەر وەرگرتنەوەی پۆستەكە<br> پۆستی سەرۆك كۆمار، بیانووی پارتی بۆ نەبوونی یەكڕیزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share