گرفتی کۆمپانیاکانی گەشتوگوزار چارەسەر دەکرێت

ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، کاری کۆمپانیاکانی گەشتوگوزار ‏ڕێكده‌خه‌نه‌وه‌ و كار بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتین لە بەدەستهێنانی مۆڵەت ده‌كه‌ن.‏

ده‌سته‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار ‏و بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکان كۆبوونه‌وه‌ و باسیان لە میکانیزمی چارەسەری ‏گرفتەکان کرد، كه‌ كۆمپانیاكانى گه‌شتوگوزار هه‌یانه‌.‏

لە کۆبوونەوەکدا باسیان لە ڕێکخستنەوەی کاری کۆمپانیاکان و دەرکردنی مۆڵەتی ‏کۆمپانیاکان و ئاسان بەڕێوەچوونی مامەڵەکانی هاوڵاتییان کرد.‏

هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، باس لە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش کرا لە نێوان دەستەی ‏گشتیی گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان و یەکێتیی ‏فڕۆکەوانی و کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکان.‏

بابەتی پێشتر

پەیامنێرانی بێسنوور ژمارەیەكی پێوانەیی ڕۆژنامەنووسانی دەستگیركراو لە جیهاندا ‏ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: بارانبارین لە ئێوارەی ئەمڕۆوە دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share