دوو گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له‌ په‌ڵكانه‌ دۆزرانه‌وه‌

 

دوو گۆڕی بەکۆمەڵ لە گوندی پەڵکانەی سەر بە خورماتوو دۆزرانەوە كه‌ ڕوفاتی نۆ كه‌سیان تێدان‌ و گومان ده‌كرێت ئه‌ندامانى پۆلیسی فیدراڵی بن.

په‌یامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە خورماتوو گواستییه‌وه‌، به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ لە گوندی پەڵکانە دوو گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه‌، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ به‌هاوكاریى هێزه‌ عێراقییه‌كان سه‌رقاڵى هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كانن.

وتیشی، گۆمان ده‌كرێت نۆ ئه‌ندامى پۆلیسی فیدراڵى كه‌ له‌ چه‌ند ساڵى ڕابردوودا هه‌واڵى ڕفاندنیان لەو ناوچەیەدا بڵاوكرایه‌وه‌، لەناو ئەو گۆڕانه‌دا بن، باوك و كوڕێكی دانیشتووی ناوچەكەش كە ئەوانیش پێشتر ڕفێندراون‌ گوماندەكرێت له‌ناو گۆڕه‌كاندا بن.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌یامنێرمان، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ سوپاى عێراقیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ له‌ بوونى گۆڕه‌كان و ئێستاش سه‌رقاڵى هه‌ڵدانه‌وه‌یانن

بابەتی پێشتر

لیرەی توركی زیاتر دابەزی.. 15 لیرە بە دۆلارێك

بابەتی دواتر

پەیامنێرانی بێسنوور ژمارەیەكی پێوانەیی ڕۆژنامەنووسانی دەستگیركراو لە جیهاندا ‏ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەرپرسیارین بەرامبەر بەهێزتركردنی قەوارەی هەرێم و دابینكردنی ژیانێكی سەقامگیر بۆ خەڵكەكەمان

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەرپرسیارین بەرامبەر بەهێزتركردنی قەوارەی هەرێم و دابینكردنی ژیانێكی سەقامگیر بۆ خەڵكەكەمان و ئامانجمان…
Total
0
Share