ژمارەیەكی كەمی مامۆستایان لە سنووری سلێمانی ڤاكسینیان وەرگرتووە

تەنها 9 هەزار مامۆستا ڤاكسینی دژەكۆرۆنایان وەرگرتووە

لەگەڵ ئەوەی ئەو وادەیەی بۆ خۆڤاكسینكردنی مامۆستایان دیاریكرابوو، لە كۆتاییەكەی ‏نزیك دەبێتەوە، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، ژمارەیەكی كەمی ‏مامۆستایان ڤاكسینیان وەرگرتووە.‏

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئەمڕۆ لە لێدوانێكدا بۆ ‏ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، لە كۆی 42 هەزار مامۆستای سنووری ‏بەڕێوەبەرایەتییەكەیان، تەنها 9 هەزار مامۆستا ڤاكسینی دژەكۆرۆنایان وەرگرتووە، ‏‏”ئەمەش ژمارەیەكی كەمە”.‏

بۆیە بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی بە پێویستی زانی حكومەتی هەرێم ئەو وادەیەی بۆ ‏خۆڤاكسینكردنی مامۆستایان دیاریكردووە، درێژبكاتەوە.‏

دڵشاد عومەر دووپاتیكردەوە، لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ‏تەندروستیی سلێمانی و خودی پەروەردەی سلێمانییەوە بنكەی زۆر بۆ ئەو مەبەستە ‏كراوەتەوە، “بەڵام بەداخەوە مامۆستایان بەدەم داواكەمانەوە نەهاتوون”.‏

بەڕێوەبەرەكەی سلێمانی نەیشاردەوە كە “وەك خۆم ناتوانم فشاریان لێبكەم”.‏

دەربارەی ئەو بڕیارەی حكومەتی هەرێمیش كە دەڵێت، پێویستە بەپێی یاسای ‏بەرزەفتكردنی فەرمانبەران مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی ‏سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد، پێویستە حكومەتی هەرێم ڕوونكردنەوەیان لەو ڕووەوە بداتێ ‏كە چۆن و لەسەرچی ئەو سزایە جێبەجێ بكرێت و وتی، “دوودڵم ئەو ئیجرائاتە بكەم ‏لەبەرئەوەی زۆرینەی مامۆستایان لەخۆیان نەداوە”.

بابەتی پێشتر

بانكی نێودەوڵەتی 93 ملیار دۆلار بۆ وڵاتانی هەژار تەرخاندەكات

بابەتی دواتر

كاتی زیادكراوی یارییەكی تۆپی پێ "دەچێتە كتێبی گێنس"ــەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی گەرماوە سبەینێ کرایە پشوو

بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی گەرما بڕیاردرا سبەینێ یەکشەممە لە پارێزگاکانی عێراق بکرێتە پشووی فەرمی. میدیا عێراقییەکان  بڵاویانکردەوە، “بەهۆی…
Total
0
Share