له كه‌ناراوه‌كانی تونس، به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی به‌له‌مێكه‌وه، 30 كۆچبه‌ر بێسه‌روشوێن بوون، 53 كۆچبه‌ریش له خنكان ڕزگاركران.
مونجی سه‌لیم، سه‌رۆكی لقی تونسی كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاندووه، به‌له‌مێك به 84 كۆچبه‌ره‌وه له كه‌ناراوه‌كانى تونس نوقمبووه، كاتێك به‌نیازبوون به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا كۆچ بكه‌ن.
بەرپرسەكەی مانگی سوور ئاشكرایكردووە، تیمه‌كانیان توانیویانه 53 كۆچبه‌ر له خنكان ڕزگاربكه‌ن، ته‌رمی یه‌كێكى دیكه‌شیان بدۆزنه‌وه، به‌ڵام تائێستا 30 كۆچبه‌ریان بێسه‌روشوێنن.
”گه‌ڕان و پشكنین به‌دوای سه‌رجه‌م كۆچبه‌ره‌كان به‌رده‌وامه، تا ئێستاش زانیاری له‌باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌وه له به‌رده‌ستدا نییه”، سه‌رۆكی لقی تونسی كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری نێوده‌وڵه‌تی وایوتووە.