پارێزەرەكەی “بكوژ”ی هاشمی: بە زەبری ئەشكەنجەدان ناچار بە دانپێدانان كراوە

پارێزەرەكەی “بكوژ”ی هاشمی باس لەوە دەكات كە تۆمەتبارەكە بە زەبری ئەشكەنجەدان ناچار بە دانپێدانان كراوە و دواخستنی دادگاییكردنەكەی بۆ لێكۆڵینەوەیە لە ئەشكەنجەدانی، نەك فێڵكردن لە كەیسەكە.

دوێنێ سێشەممە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڕیاری دا دادگاییكردنی ئەحمەد عوەید کینانی ئەو ئەفسەرەی تۆمەتبارە بە كوشتنی هیشام هاشمی، بۆ 28ی مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو دوابخات.

ئەمڕۆ پارێزەرەكەی کینانی ڕایگەیاند، دواخستنی دادگاییكردنەكە بۆ ئەوەیە لێكۆڵینەوە بكرێت لەو ئەشكەنجەیەی ئەحمەد کینانی ڕووبەڕوویبووەتەوە، تا لەژێر كاریگەریی ئەشكەنجەدا دانپێدانانی لێوەربگیرێت، نەك بۆ بەلاڕێدابردنی كەیسەكە.

هیشام هاشمی شارەزای بواری ئاسایش و بەتایبەت میلیشیا و گرووپە چەکدارەکان بوو، لە تەمموزی ساڵی ڕابردوودا، لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە بەغداد تەقەی لێكرا و کوژرا.

دوای ساڵێك لە كوژرانی هاشمی، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستگیرکردنی بکوژەكەی ڕاگەیاند كە ناوی تەواوی ئەحمەد عوەید کینانییە و ئەفسەرە لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەوكات وابڵاوكرایەوە كە كینانی سەر بە حزبوڵڵای عێراقییە و كوشتنی هاشمی بەهۆی ئەو زانیارییانەوە بووە كە لەسەر میلیشاكان ئاشكرایدەكردن.

ئێستا بەشێك لە چالاكوانان دەڵێن بكوژەكەی هاشمی ئەشكەنجەدراوە، بەتایبەت دوای ئەوەی لە میدیادا دەركەوت و لەبەردەم كامێرادا دانی بەوەدا نا كە هیشام هاشمیی كوشتووە.

بابەتی پێشتر

زانایانی ئەڵمانی لەهەوڵی دروستكردنی دەرمانێكدان بۆ ڕێگری لە تووشبوون بە كۆرۆنا

بابەتی دواتر

پاریس: بەخێرایی لە "كۆتایی ڕێگا"ی ڕزگاركردنی ڕێككەوتنی ئەتۆمی نزیكدەبینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژماردنەوەی دەستی و ئەلیكترۆنی هاوتابوون.. بەم نزیكانە ئەنجامی بەرایی ڕادەگەیەندرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجامی بەراوردکاریی دەنگدانی ئەلیکترۆنی و ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان هاوتابوون، دەشڵێت، بەمنزیكانە ئەنجامی…
Total
0
Share