هێزه ئهمنییهكانى عێراق خێزانێکی 12 کەسییان دهستگیركرد، كه لە سوریاوە سنوورەکانی عێراقیان بەزاندبوو.
بهپێی ههواڵی میدیا عێراقییهكان، درهنگانێكى ئهمشهو خێزانێکی 12 کەسی، کە لە پێنج ژن و حهوت منداڵ پێكهاتبوون، توانراوه لە ڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە ببینرێن، كه لە سوریاوە سنوورەکانی عێراقییان بەزاندووە و لە نزیک گوندێکی سەر بە ڕەبیعە دەستگیرکران.
پێشتر ئەو خێزانە لە گوندی پیر قاسمی سەر بە شەنگالەوە چوونەتە سوریا، هێزە ئەمنییەکانیش لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەدا دەستپێکردووە.