ڕێكخراوى هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێزه ئه‌منییه‌كان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی دوو چالاکوانی مەدەنیی کورد و ده‌ستگیری كردوون.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕێكخراوى هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، هێزه ئه‌منییه‌كانى ئێران هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵى هه‌ردوو چالاكوان “کەژاڵ نەسری و فەرهەنگ عەیوەزی”، دەستیان بەسەر چەندین کەلوپەلی تایبەتی هەردوو چالاکوانەکەدا گرتووە و هەردووكیشیان دەستگیركراون.
ڕێكخراوی هەنگاو ئاشكراشیكردووە، دوو چالاكوانە دەستگیركراوەكە گواستراونەتەوە بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی شارەکە.
به‌پێی زانیاریی ڕێكخراوه‌كه، كه تایبه‌ته به مافی مرۆڤ، له ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان، هێزەکانی ئێران ماوه‌ى نزیکەی مانگێکە دەستیان بە شەپۆلێکی نوێی دەستگیرکردنى چالاكوانان کردووە و لەو ماوەیەشدا لانیكەم 42 کەس لە بانە، سەقز، مەریوان و سنە دەستگیرکراون.
لەو دەستگیرکراوانەش تەنها سێ کەس بە ناوەکانی زاگرۆس ڕەشیدی، عەبدولڕەحمان ئەفشار و عەبدولڕەحمانی ئاشتاک، بە دانی کەفالەت، ئازادکراون.