دەزگای لوتکە: 17 لەو 27 کۆچبەرەی لەکەناڵی ئینگلیز خنکان کوردن

ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاشکرایکرد، تائێستا لەو 27 کۆچبەر لەوانەی لە کەناڵی ئینگلیزی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا خنکان ناسنامەیان یەکلاییبووەتەوە و لەوانە 17یان کوردن.

لەلێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاری جەلال ڕایگەیاند، لەهەوڵی بەردەوامدان بۆ یەکلاییکردنەوەی ناسنامەی سەرجەم ئەو کۆچبەرانەی لە بەلەمەکەی فەرەنسا خنکان و تائێستاش لەو ژمارەیەی ناسنامەیان ئاشکراکراوە 17 کۆچبەریان کوردن، 16یان خەڵکی باشووری کوردستانن و ئەوی تریان خەڵکی ڕۆژهەڵاتە.

بەپێی سەرۆکی دەزگای لوتکە، ژمارەیەک لەوانەی ناسنامەکانیان یەکلاییکراوەتەوە تەرمەکانیان گەڕێنراونەتەوە و کاربۆئەوەشدەکەن کە پێش سەریساڵی نوێ تەرمی ئەوانی دیکەش بهێنرێتەوە.

ئەوەی تائێستا ڕوونبووەتەوە، لەو 16 کۆچبەرە خنکاوەی هەرێمی کوردستان شەشیان خەڵکی ئیدارەی ڕاپەڕین، چواریان شارۆچکەی دەربەندیخان و یەکێکیان خەڵکی ئیدارەی سۆران بوون.

ئاری جەلال ئاماژەی بۆئەوەکرد، سێ تەرم دۆزراونەتەوە و ناسنامەیان یەکلایی نەکراوەتەوە بەڵام “بەئەگەری زۆر ئەوانیش کوردن”، جگە لەوەی بەشێک لە تەرمی ئەو کۆچبەرانە نەدۆزراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەڵاحەدین بەهادین و بەرهەم ساڵح لەبارەی کۆچبەرانی بیلاڕوسیاوە قسەیانكرد

ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند، لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق قسەیکردووە لەبارەی دۆزی كۆچبەرە کوردەکانی بیلاروسیاوە، ئەویش بەڵێنیداوە بەردەوامبێت…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر بۆ شۆفێران: کامێرا جێگیرەکانی تۆمارکردنی سەرپێچیی تیژڕۆی دەکەونە کار

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی دانانی کامێرا جێگیرەکانی تیژڕەویی رایدەگەیەنێت، لە دوای 23ی ئابی 2024ەوە سەرپێچییەکانی تیژڕەویی تۆماردەکرێن. لە…
Total
0
Share