هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەستگیركردنی سەركردەیەكی داعشی لە نزیك هەڵەبجە ڕاگەیاند.
لە تویتێكدا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش نووسیویەتی، “ئەمڕۆ هێزە ئەمنییە كوردییەكان ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجامداوە، تیایدا سەركردەیەكی داعشیان لە نزیك هەڵەبجە دەستگیركردووە، بۆ پەكخستنی گواستنەوەی تیرۆریستان لە ناوچەكە”.
تا ئێستا هێزە ئەمنییە فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان هیچ زانیارییەكیان لەبارەی ئۆپەراسیۆنەكەوە ئاشكرانەكردووە.
قسەكردنی هاوپەیمانان لەبارەی دەستگیركردنی ئەو سەركردەیەی داعش لەلایەن هێزە ئەمنییە كوردییەكانەوە، دوای چەند ڕۆژێك دێت لە دەستگیركردنی چەند ئەندامێكی داعش لە هەڵەبجە و سەیدسادق و خورماڵ.