له‌ژێر فشارى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا عێراق به‌رده‌وامه‌ له‌ هێنانه‌وه‌ى كەسوكاری چه‌كدارانى داعش

تاوه‌كو ئێستا زیاتر له‌ 600 ئه‌ندامى خانه‌واده‌ى چه‌كدارانى داعش گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ نه‌ینه‌وا و دوێنێش كاروانێكى دیكه‌ له‌ كه‌مپی هۆله‌وه‌ گه‌ڕێندرانه‌وه‌ كه‌مپێكى پارێزگاكه‌.

غه‌یاس سورچی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندى نه‌ینه‌واى یه‌كێتى به‌ تۆری میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، دوێنێ سێیه‌م كاروانى خانه‌واده‌ى چه‌كدارانى داعش كه‌ زیاتربوون له‌ 100 كه‌س له‌ كه‌مپی هۆله‌وه‌ گه‌ڕێندرانه‌وه‌ نه‌ینه‌وا.

وتیشی، ئه‌و كه‌مپه‌ى خانه‌واده‌كانى داعشی تێدا جێگیرده‌كه‌ن، له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه‌ پارێزراوه‌ و له‌ شوێنێكى دوور له‌ ئاوه‌دانییه‌ و به ‌مه‌رجیش ڕێگه‌ به‌ده‌رچوونى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌درێت.

غه‌یاس سورچی باسی له‌وه‌شكرد، هه‌رچه‌نده‌ ناڕه‌زایه‌تى له‌ ئیداره‌ى نه‌ینه‌واوه‌ هه‌یه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان، به‌ڵام حكومه‌تى عێراق به‌هۆی ئه‌وه‌ى فشارى نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانى له‌سه‌ره‌، بۆیه‌ ئه‌و خانه‌واده‌ى ئه‌ندامه‌كانى داعش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.

ڕوونیشیكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ى گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ تائێستا بۆ كه‌مپه‌كه‌ى نه‌ینه‌وا بووه‌ و خانه‌واده‌ى چه‌كداره‌ داعشه‌كانى پارێزگاكانى دیكه‌ى تێدا نییه‌ و كه‌سانى به‌ته‌مه‌ن و منداڵ و مێردمنداڵ و ژنى داعشن.

بابەتی پێشتر

بڕیاری دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ کەوتەبواری جێبەجێکردنەوە

بابەتی دواتر

حكومه‌تى هه‌رێم ته‌رمى كۆچبه‌ره‌ كورده‌كانى نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share