ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداد تاكه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت؟

ئه‌ندامێكى خوولی پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت ناردنى 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداد تاوه‌كو بودجه‌ى داهاتوو به‌رده‌وامبێت.

جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى خوولی پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و كاندیدى براوه‌ی هەڵبژاردن به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، بۆ ئێمه‌ دیارنییه‌ تاوه‌كو كه‌ى ئه‌و 200 ملیار دیناره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ى ڕێككه‌وتنه‌ سیاسییه‌، به‌ڵام ده‌بێت به‌رده‌وامبێت تاوه‌كو بودجه‌ى داهاتوو، چونكه‌ په‌یوه‌ندی به‌ مووچه‌وه‌ هه‌یه‌.

جەمال كۆچەر كە لە خوولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەراندا ئەندامی لیژنەی دارایی بوو، جه‌ختیكرده‌وه‌ لەوەی “مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران په‌یوه‌ندی به‌ بودجه‌وه‌ نییه‌، ئه‌گه‌ر یاسای بودجه‌ش نه‌بوو ئێمه‌ به‌ بودجه‌ى 1/12 به‌رده‌وامده‌بین”.

ده‌شڵێت، حكومه‌ت ئه‌گه‌ر ببێته‌ كاربه‌ڕێكه‌ر، وه‌زیره‌كان كاره‌كانى خۆیان ده‌كه‌ن، له‌ بودجه‌ى به‌كاربردن ده‌توانرێت ئه‌و 200 ملیار دیناره‌ خه‌رجبكه‌ن.

بابەتی پێشتر

بەرهەم ساڵح و قوباد تاڵەبانی جەخت لە هاوئاهەنگیی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکەنەوە

بابەتی دواتر

وێنە.. هاوڵاتییەک لە دوکان بۆ دووەمجار لەهەوڵی خۆکوشتن ڕزگارکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share