ئەمڕۆ لە هەولێر دەنگی تەقینەوە دەبیسترێت

پارێزگای هەولێر

پارێزگاری هەولێر دەڵێت، ئەمڕۆ لە هەولێر دەنگی بەهێز دەبیسترێت، بەڵام دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان نەترسن، چونكە دەنگی تەقاندنەوەی لەناوبردنی چەكی كۆنی هاوپەیمانانە.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكی تایبەت بۆ تۆری میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، ئەمرۆ لەنێوان كاتژمێرەكانی 11:00ی پێشنیوەڕۆ تا 1:00ی نیوەڕۆ دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە هەولێر دەبیسترێت.

بەڵام ئومێد خۆشناو داوای لە هاوڵاتییان كرد تووشی هیچ ترس و دڵەڕاوكێیەك نەبن، چونكە ئەو دەنگانە پەیوەندیی بە تەقاندنەوە و لەناوبردنی چەكی كۆنی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پارکی هەواری شار: هەندێک کەس نابەرپرسیارانە درەخت و کورسییەکان دەشکێنن

بەڕێوەبەری پارکی هەواری شار ڕایدەگەیەنێت، بەشێک لە هاوڵاتییان بەشێوەیەکی نابەرپرسیارانە گڵۆپ، درەخت و کورسییەکانی ناو پارکەکە دەشکێنن. خەرمان…
Total
0
Share