یەکێتیی هەناردەکارانی تورکیا: عێراق یەکێکە لە گەورەترین کڕیارەکانی ئارد لە تورکیا

یەکێتیی هەناردەکارانی تورکیا  تورکیا رایدەگەیەنێت، عێراق لە 10 مانگی یەکەمی ئەمساڵ، وەک یەکێک لە گەورەترین بازاڕەکان بۆ ئاردی تورکیا ماوەتەوە.

ئەحمەد تێریکاگلۆ، سەرۆکی یەکێتیی هەناردەکارانی تورکیا رایگەیاند، سەرەڕای گۆڕانکارییە سیاسی و ئابورییەکان لە ناوچەکەدا، کە زیانی بە کەرتی ئارد و گەنم گەیاندووە، بەڵام تورکیا وەک یەکێک لە گەورەترین هەناردەکارەکانی ئارد لە جیهاندا ماوەتەوە، هەروەها عێراقیش یەکێکە لە گەورەترین کڕیارەکانی ئارد لە تورکیا.

وتیشی، لە 10 مانگی یەکەمی ئەمساڵ، عێراق بە بڕی 165 ملیۆن دۆلار ئاردی لە تورکیا کڕیوە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان عێراق و تورکیا لە ئەوپەڕی باشیدان.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share