ڕیاڵ مەدرید لە قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ بەرامبەر کێ دەبێتەوە؟

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە کۆمەڵەی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ، بەکۆکردنەوەی 15 خاڵ پلەی یەکەمی گروپەکەی مسۆگەرکرد.

لە کۆمەڵەی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ، یانەکانی ڕیاڵ مەدرید بە پلەی یەکەم و ئینتەر میلان بەپلەی دووەم، بلیتی قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگیان بڕی، لەو قۆناغەشدا ڕووبەڕووی یانە ڕکابەرەکانی دیکە دەبنەوە.

یانەی شاهانە نابێت لەگەڵ یانەکانی ئیسپانیا و هەروەها ئینتەر میلان بەرامبەر بوەستێتەوە، بەڵکو یەکێک لەم یانانە ئەگەرهەیە بەپێی تیروپشکەکە بکەونە بەرامبەری:

پاریس سان جێرمان، چێڵسی، سپۆرتینگ لشبۆنە، بەنفیکا، ڕێدبوڵ سالزبۆرگ، ئاتالانتا یان ڤیاڕیاڵ.

بڕیارە 13ی کانونی یەکەمی 2021 (دووشەممەی داهاتوو) تیروپشکی قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی چامپیۆنز لیگ ئەنجامبدرێت.

بابەتی پێشتر

ویلیامز بەشداریی ئوسترالیای کراوە ناکات

بابەتی دواتر

کوری ڕیکۆردی ئەفسانەیی ڕای ئاڵن دەشکێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئایا ڕۆناڵدۆ کۆتاییهات؟

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەفەرمی پەیوەندی بە یانەی نەسڕی سعوودیەوە کرد، یاریزانەکە لە ژیانی وەرزشییدا توانی لە یانەکانی سپۆرتنیگ لشبۆنە،…
Total
0
Share