مارسیلۆ گایاردۆ، ڕاهێنەری ئەرجەنتینی، مانەوەی خۆی لە سەرپەرشتیكردنی یانەی ڕیڤەرپلەیت بۆ ساڵێكی دیكە دووپاتكردەوە.
گرێبەستی گایاردۆ لە 31ی كانونی یەكەمی ئەمساڵ كۆتایی دەهات، بەڵام دواجار بڕیاریدا ساڵێكی تریش لە پۆستەكەیدا بمێنێتەوە.
گایاردۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی، “پاش بیركردنەوەیەكی زۆر، دواجار بڕیارمدا لە پۆستەكەم بەردەوام بم”.
وتیشی، “نوێكردنەوەی بۆندەكەم بڕیارێك بوو بۆ هەردوولا باش بوو”.
گایاردۆ لە ساڵی 2014وە ڕاهێنەری ڕیڤەرپلەیتی ئەرجەنتینییە و لەوكاتەوە تاكە ڕاهێنەرە كە زۆرترین ناسناوی بەدەستهێنابێت.
گایاردۆ 13 ناسناوی بردۆتەوە، شەشیان ناوخۆیی و حەوتیان كیشوەری.