دژه‌تیرۆری عێراق ڕایگه‌یاند، له چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكدا توانیویانه 13 تیرۆرست ده‌ستگیربكه‌ن، كه چواریان سه‌ركرده‌ى داعش بوون.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا دژه‌تیرۆری عێراق بڵاویكرده‌وه، له چێوه‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له پارێزگاكانى بەغداد، کەرکوک، سەڵاحەددین، نەینەوا، ئەنبار و دیالە توانیویانه 13 تیرۆرستى داعش دەستگیربكه‌ن.
هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ده‌ستگیركراوه‌كان چواریان سەرکردەی داعش بوون.
دژه‌تیرۆر ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه، له چێوه‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان سەرکردەیەکی سەربازیی داعش و یەکێک لە پاسەوانەکانی لە دەوروبەری پارێزگای کەرکوک ده‌ستگیركردووه.
ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه جموجۆڵه‌كانى داعش له چه‌ند پارێزگایه‌كى عێراق ڕووی له زیادبوون كردووه و هێزه عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ش له دوێنێ-وه ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ كێوماڵكردنى ئه‌و ناوچانه له‌ده‌ستى داعش ده‌ستپێكردووه.