جەعفەر شێخ مستەفا: پێداویستی بۆ پێشمەرگە هاتووە و نەمانزانیوە لە بەغداد چی ‏لێهاتووە ‏

“بێ ڕەزامەندیی بەغداد ناتوانرێت یارمەتیی پێشمەرگە بدرێت”

جەعفەر شێخ مستەفا دووپاتیدەكاتەوە، بێ ڕەزامەندیی بەغداد هاوپەیمانان و وڵاتانی دیكە ناتوانن یارمەتیی پێشمەرگە بدەن، “چەندین جار بێ ڕەزامەندیی بەغداد پێداویستی نێردراوە و لە بەغدادەوە نەمانزانیوە چی لێهاتووە”، لە هێزە بیانییەكانیشدا تەنها هێزی فەرنسا لە ئۆپەراسیۆنەكەدا بەشداربووە.

جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان لە مەیدانی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەمڕۆوە، ڕایگەیاند، هاوپەیمانان تەنها لەڕووی ئاڵوگۆڕی هەواڵگرییەوە لە ئۆپەراسیۆنەكەدا بەشدار بوون و “تەنها تیمەكانی فەرەنسا بە شێوەیەكی كرداری لەگەڵمان بەشدار بوون”.

جەعفەر شێخ مستەفا ئاشكراشیكرد، “هیچ رووبەڕووبوونەوەیەک لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش نەبووە، بەڵام توانراوە دەستبگیرێت بەسەر چەندین تونێل و ئەشکەوت، کە ماددەی تەقینەوە و بۆمبی چێندراو و خواردەمەنی تێدابووە، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژكراو سووتێندراوە و دەستیش بەسەر ژمارەیەک لە کەلوپەلەکانیدا گیراوە”.

لەبارەی قەبارەی بوونی چەكدارانی داعش لەو ناوچانەی ئۆپەراسیۆنیان تێدا كرا، جەعفەر شێخ مستەفا وتی، ناتوانن ژمارەی چەكدارەكانی داعش دیاریبكەن، چونكە ناوچەكە بووەتە وێستگەی جموجوڵیان لەنێوان دیالە و كەركوك و تكریت، “هەندێك جار تەنها 20 چەكداری لێیە و هەندێك جاری دیكەش 500 چەكدار”، ئەمە جگە لەوەی ماوەیەكی كەم و نزیكەی 6 بۆ 8 مانگە چەكدارانی داعش جموجوڵیان بەرامبەر پێشمەرگە دەستپێكردووە.

جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی هاوكارییەكانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگەش قسەیكرد، دووپاتیكردەوە، بێ ڕەزامەندیی پێشمەرگە ناتوانرێت “یەك قەپاغ” بهێنرێتە هەرێمی كوردستان، بەڕاشكاوی وتی، چەندین جار بێ ڕەزامەندیی بەغداد پێداویستی بۆ پێشمەرگە نێردراوە، “بەڵام كە گەیشتووەتە بەغداد نەمانزانیوە چی لێهاتووە”.

بابەتی پێشتر

گرنگى به‌ نەوجه‌وانان ده‌دات.. ئینستگرام چاكسازی ده‌كات

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران دوو پڕۆژەیاسای لەبارەی پەروەردە و كارەباوە پەسەندکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share