خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى سبه‌ینێ ڕاگه‌یه‌ندرا

دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەم سست بەرێوەدەچێت

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامى به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى تشرینى ‏دووه‌مى فه‌رمانبه‌ران ده‌دات، سبه‌ینێ تەنها مووچه‌ى وەزارەتێك و ئەنجومەنێك دابه‌شده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی هه‌رێم به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ‏ڕاگه‌یاند، “سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ مووچه‌ى وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری دابەشدەکرێت”.‏

وتیشی، ”ئه‌مڕۆ مووچه‌ى مانگى تشرینی دووه‌می وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستیی تایبەت، دابه‌شكراوه‌”.‏

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ له‌باره‌ى هۆكارى سستیى دابه‌شكردنى مووچه‌، دووبارە “هۆكاره‌كه‌ى بۆ ‏نه‌ناردنى 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداد” گەڕاندەوە.‏

بابەتی پێشتر

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هێرشەكانی داعش و مامەڵەی میدیا تاوتوێدەكات

بابەتی دواتر

سلێمانی.. دەست بەسەر 42 تۆن ئارددا گیرا كە ویستراوە بەناوی مۆزەوە بنێردرێتە ‏دەرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share