ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه و پرسی هێرشەکانی داعش بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگە و ڕێکخستنی مامەڵەی میدیا و سۆشیال میدیا لەگەڵ دۆخی ئێستای بەرەکانی جەنگ تاوتوێده‌كات.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌م بابەتانەی خوارەوە گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت:
- خستنەڕووی ڕاپۆرتی هەفتانەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سەبارەت بە هێرشەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
- بابەتی ڕێکخستنی مامەڵەی میدیا و سۆشیال میدیا لەگەڵ دۆخی ئێستای بەرەکانی جەنگ دژ بە ڕێکخراوی داعش و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان.
- خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێرکاری لە هەرێمی کوردستان – عێراق) بۆ دەنگدان لە ئەنجومەنی وەزیران.
- خستنەڕووی پڕۆژەیاسای (هەمواری یەکەمی یاسای وەزارەتی کارەبا ژمارە 6ی ساڵی 2021).
- خستنەڕووی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سەبارەت بە بابەتی وشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان.