پێشمه‌رگه‌ و سوپا له‌ چه‌ند قۆڵێكه‌وه‌ ئۆپه‌راسیۆنیان دژى داعش ده‌ستپێكرد

پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق بۆ ڕاوەدوونانی چەکدارانی داعش، لە زنجیرە چیاکانی کفری ‏و خورماتوو، ئۆپەراسیۆنیان دەستپێکرد.‏

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، ئەمڕۆ لە هەردوو ‏میحوەری یەکی گەرمەسێر و دووی قەرەتەپە، هێزەکانی پێشمه‌رگه‌ بەمەبەستی ‏دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و لەناوبردنی مۆڵگەکانی تیرۆریستان، ‏ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان لەو ناوچانەدا ئەنجامدا، کە دەکەونە ناوچەی بایەخپێدراوی ‏ئەمنیی هاوبەش لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی.‏

لە میحوەری گەرمەسێرەوە هەریەک لە لیواکانی (3 و 5)ى پیادە و لە میحوەری دووی ‏قەرەتەپەشه‌وە لیواکانی (17 و 9)ى پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ چەند ‏یەکەیەکی هێزەکانی 70، بەشداریی تێدا دەکەن.‏

بەپێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، “ئەم ئۆپەراسیۆنە بەردەوامدەبێت تا ‏بەتەواوەتی کێوماڵی ناوچەکە دەکرێت”، ڕاشیگه‌یاندووه‌، ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان ‏پێشمەرگە و سوپای عێراق، لە چێوەی ئەو ڕێککەوتنانە دێت، کە پێشتر کراون.‏

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی: گومان نییە لە کاریگەریی ڤاکسینەکان بۆ گۆڕاوی ئۆمیکرۆن

بابەتی دواتر

پێنجینە.. ئەو ئاژەڵانەی بەھۆی تاوانکردنەوە دەستگیرکراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share