ئاسۆ مامەند: پەلامارەكانی داعش بێوەڵام و گورزی پێشمەرگە تێناپەڕێ

بەرپرسێكی یەكێتی لە كەركوك داوا لە هەردوو حکومەتی بەغداد و هەولێر دەكات بۆشاییە ئەمنییەكان پڕبكەنەوە و دەڵێت، پەلامارەكانی داعش بێوەڵام و گورزی پێشمەرگە تێناپەڕێ.

ئاسۆ مامەند، سەرپەرشتیاری کەرکوک – سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەبارەت بە جموجوڵەكانی ئەمدواییەی داعش و بەتایبەت هێرشەكەی سنووری (قەرەسالم) پەیامێكی بڵاوكردەوە ڕایگەیاند، هەموو لایەک دڵنیادەکەینەوە ئەو تاوان و دەستدرێژییانەی تیرۆریستانی داعش بەرامبەر بە کورد ئەنجامی دەدەن لەو ناوچانە “بە بێ وەڵام و گورزی پێشمەرگە” تێناپەڕێ.

دەشڵێت، وەك یەکێتی لە پارێزگای کەرکوک – سەڵاحەدین بە هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین؛ بە تایبەتی کوردستانییانی کەرکوک و خورماتوو، کە “تەواوی پیلانگێڕییەکانی تیرۆریستانی داعش پوچەڵدەکەینەوە و تۆڵەی یەک بە یەکی شەھیدەکانمان لە دووژمنان و ناحەزانی میللەتەکەمان دەکەینەوە”.

بەرپرسەكەی یەكێتی داواش لە هەردوو حکومەتی بەغداد و هەولێر دەكات “هەرچی زووە، هەوڵی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییە بدەن کە لە نێوان سوپای عیراق و هێزی پێشمەرگە لە ناوچە کوردستانیەکاندا دروست بووە”.

شەوی ڕابردوو ژمارەیەك لە پاشماوەی چەكدارانی داعش هێرشێكیان بۆسەر سەنگەرێكی پێشمەرگە لە بەرزاییەکانی قەرەسالمی ناوچەی ‏شێخ بزێنی کەرکوک ئەنجامدا و بەهۆیەوە چوار پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدبوون و دووانى دیكه‌ش ‏برینداربوون.‏

بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوە و بەرگریی هێزەكانی پێشمەرگەشەوە پەلامارەكە تێكشكێندراوە و ژمارەیەک له‌ چه‌كداره‌كانى داعش كوژراون و ‏ئەودوای چەكدارەكانی دیكەش هه‌ڵاتوون.‏

بابەتی پێشتر

ڕوونکردنەوەیەک لە زانکۆی سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

کازمی: خەڵکانێک هەن دەیانەوێت بە چەک هەڕەشە لە دەوڵەت بکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی مریشك زیاتر دابەزی

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، بە بەراورد بە هەفتەی رابردوو نرخی مریشك دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینیوە و یەك كیلۆ…
Total
0
Share