ڕوونکردنەوەیەک لە زانکۆی سلێمانییەوە

زانکۆی سلێمانی لەسەر خۆپیشاندانی خوێندکاران و داواکارییەکانیان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هیچ خوێندکارێک سزانەدراوە لەبەرامبەر داواکردنی مافە ڕەواکانی.

زانکۆی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەکەیدا دەڵێت، ” ئاشكرایە كە خوێندكارانی زانكۆ سلێمانی وەك بەشێك لە خوێندكارانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەمەبەستی دابینكردنی دەرماڵەی خوێندكاران چەندین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بەجۆرێك كە پەیامەكەیان گەیشتە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان، وە ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانیش وێڕای پشتگیری داوا ڕەواكانیان بەڵێنیداوە كە نوێنەری ڕاستەقینەیان بێت بۆ داواكردن وبەدواداچوونی سەرجەم مافە ڕەواكانیان وتەنانەت ڕێگەشنەدرا لە ڕۆژانی ڕابردوو هیچ خوێندكارێكی زانكۆكەمان سزا بدرێت لەبەرامبەر داواكردنی مافە ڕەواكانی”.

لە بەشێکی دیکەی ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، ” ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی لە چوارچێوەی كۆبونەوەی ئەمڕۆ دوو شەممە، هەموو لایەك ئاگادار دەكاتەوە لەگەڵ ئەوەی بۆ دابینكردنی پێداویستیە سەرەكیەكانی كۆلێج وبەشەناوخۆییەكان هەنگاوەكان بەردەوامن، بەڵام پێویستە سەرجەم كۆلێج وبەش و مامۆستایانی زانكۆكەمان پابەندبن بە وانەوتنەوە وتاقیكردنەوەكان لەكاتی دیاریكراو بەپێی خشتەی وانە و تاقیكردنەوەی كۆلێجەكان و ڕۆژمێری ساڵی خوێندن و داواكارین لە خوێندكارانی ئازیزی زانكۆكەمان پابەندبوونی تەواویان هەبێت لە پێناو دوانەكەوتنی ساڵی خوێندن و زەرەرمەند نەبوونی خوێندكاران وزانكۆكەمان وئاسایی بوونەوەی پڕۆسەی خوێندن بەشێوەیەكی سەركەوتووانە”.

بابەتی پێشتر

سیاسەتوانێكی توركمان: هەموو دەرگاكان بەڕووی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك دادەخەین

بابەتی دواتر

ئاسۆ مامەند: پەلامارەكانی داعش بێوەڵام و گورزی پێشمەرگە تێناپەڕێ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك لە ئیدارەی گەرمیانەوە

ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیەنێت، رۆژی پێنجشەممە لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی سنوورەكە پشووی فەرمییە. بەپێی راگەیەندراوێكی ئیدارەی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست…
Total
0
Share