بلومبێرگ: لەسەر قەیرانی ئۆکرانیا مشتومڕی توند لەنێوان بلینکن و لاڤرۆڤ كراوە

ئاژانسی بلومبێرگ باس لەوەدەکات کە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، لەکاتی گفتوگۆکانیان سەبارەت بە ئۆکرانیا مشتومڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی توند لەنێوانیاندا ڕوویداوە.

ئاژانسی بلومبێرگ ڕایگەیاندووە، ئەو ئاڵۆزییەی لەنێوان هەردوو وەزیری دەرەوەدا ڕوویداوە لەکاتێکدایە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا باس لە هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا دەکەن، دوای ئەوەی ڤلادیمیر پوتین هێزەکانی وڵاتەکەی لەسەر سنووری ئۆکرانیا کۆکردەوە و ئەگەری ئەنجامدانی هێرش لە مانگی کانونی دووەمدا لەلایەن ئەمریکاوە باسدەکرێت.

ئەو گفتوگۆ توندانەی نێوان دوو وەزیرەکەی ئەمریکا و ڕوسیا لەمیانەی وتارێکی لاڤرۆڤدا بووە لەبەردەم وڵاتانی هاوپەیمانیی ناتۆ و ڕایگەیاندووە، ئەوان پێیانوایە دەسەڵاتی ئۆکرانیا لە ساڵی 2014ـەوە شکتیهێناوە، لەبەرامبەردا وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانیی ناتۆ و یەکێتیی ئەوروپا ئەو لێدوانانەیان ڕەتکردووەتەوە و “هەڕەشەیان لە ڕوسیا کردووە”.

هەروەها بلینکن وەڵامی لاڤرۆڤی داوەتەوە سەبارەت بە ڕووداوەکانی 2014ـی ئۆکرانیا و وتوویەتی، هێزە ئەمنییەکانی سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە لەو کاتەدا تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە و زیاتر لە 100 کەس بەو هۆیەوە کوژراون جەختیشیکردەوە، “هاوپەیمانیی ناتۆ تەنها هاوپەیمانییەکی بەرگرییە”.

سێرگی لاڤرۆڤ لەبارەی کۆکردنەوەی هێزەکانیان لەسەر سنووری ئۆکرانیا بەتوندی ڕەتیکردەوە کە مۆسکۆ نیازی هێرشکردنەسەر ئۆکرانیای هەبێت.

لە دیدارەکەدا کە لە ستۆکهۆڵم بەڕێوەچووە، لاڤرۆڤ هۆشداری داوەتە بلینکن کە بەکارهێنانی ئۆکرانیا وەک یارییەکی جیۆسیاسیی ئەمریکا قبوڵکراونییە و ئەنجامی خراپی دەبێت.

بابەتی پێشتر

دامەزراوەیەكی ئەمریكی بڕی نەوتی هەناردەكراوی عێراق بۆ ئەمریكا ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

وەزارەتی کارەبا: پێدانی کارەبای نیشتمانی کەمدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ترەمپ دادگایی دەكرێت

دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا 37 تۆمەتی رووبەڕووكراوەتەوە و لەسەر ئەو تۆمەتانە دادگایی دەكرێت و لایەنگرانیشی لەبەردەم دادگاكەدا…
Total
0
Share