بلینكن له‌باره‌ى هێرشه‌كانى ئه‌مدوایه‌ى داعش له‌ هه‌رێم و عێراق په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، نیگەرانی وڵاته‌كه‌ى لە ھێرشی داعش بۆ سەر مەخمور و هێرشه‌كانى دیكه‌ له‌ هه‌رێم و عێراق دەربڕی كه‌ ژماره‌یه‌ك پێشمەرگە و ھاوڵاتیی مەدەنی شه‌هیدبوون.

ئه‌نتۆنی بلینکن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، ئەمریکا بە قوڵی نیگەرانە لە زیادبوونی ھێرشەکانی داعش لە سەرتاسەری عێراق لە سەروویانەوە ھێرشەکەی دوێنێ بۆ سەر قەزای مەخموور کە تیایدا10 پێشمەرگە و سێ ھاوڵاتیی مەدەنی شه‌هیدبوون.

جەختی لەوەشکردووه‌ته‌وه‌، کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ كۆتایهێنان به‌ پاشماوه‌كانى داعش.

هه‌روه‌ها پرسە و سەرەخۆشی خۆى ئاراستەی کەسوکاری ئەوانە كردووه‌ کە لە ھێرشەکەدا شه‌هیدبوون.

بابەتی پێشتر

وڵڤەرهامپتن 0-1 لیڤەرپوڵ

بابەتی دواتر

گروپە چەکدارەکانی نزیکی تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان 150 هاوڵاتییان کوشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: نمەباران دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و ئەگەری…
Total
0
Share