سبه‌ینێ ده‌وامى خوێندكارانى هەردوو زانكۆى سلێمانى و پۆلیتەکنیک ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

ده‌رگاى بەشە ناوخۆییەکانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان كرانه‌وه‌ و له‌ سبه‌ینێوه‌ ده‌وام لە زانکۆكانی سلێمانی و پۆلیتەکنیک دەستپێدەکاتەوە.

دواى چه‌ند ڕۆژێك له‌ ڕاگرتنى ده‌وامیان و جێبه‌جێكردنى به‌شێك له‌ داواكارییه‌كانیان له‌لایه‌ن بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه‌، بڕیاره‌ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ ده‌وامى هەردوو ‌زانکۆى سلێمانی و پۆلیتەکنیک دەستپێبكاته‌وه‌.

زانکۆی سلێمانی له‌ ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، ئه‌مڕۆ دەرگای بەشە ناوخۆییەکان بۆ خوێندکاران كراونه‌ته‌وه‌ و ئەو خوێندکارانەشی لە قۆناغی یەکه‌من و تا ئێستا بەشە ناوخۆییان وەرنەگرتوە، لە ڕۆژانی داھاتوودا بەشە ناوخۆییان پێدەدرێت.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، سبه‌ینێ یەکشەممە دەوامی فه‌رمی لە ھەموو کۆلێژ و پەیمانگە و به‌شه‌كانى هەردوو زانكۆی سلێمانى و پۆلیتەکنیک دەستپێدەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید "سیستمی بەرگریی ملیار" دژی پاریس بەکاردەخات

بابەتی دواتر

مێسی: هیچ کاتێک خۆم بە باشترینی مێژووی تۆپی پێ دانەناوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share