ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی ڕێگریکردن لە تیمی ڕۆژنامەوانیی “ئێستا” دەکاتی لەکاتی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی داعشدا لە سنووری قەرەچوغ.
لەڕاگەیەندراوێکدا ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور لەبەرامبەر هەڕەشە و ڕێگری لە تیمی ڕۆژنامەوانیی تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو هێزێکی زێرەڤانی لە کاتی ڕووماڵی هێرشەکانی چەکدارانی داعش لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان و بناری چیای قەرەچووغ رێگریان لە تیمێکی رۆژنامەوانیی لە تۆڕي میدیایی ESTA کرد و هەڕەشەی ئازاردان و گرتنیان لە تیمەکە کرد.
تیمی ڕۆژنامەوانیی تۆڕی میدیایی ئێستا کە ڕووبەڕووی هەڕەشە بوونەتەوە پێکهاتبوون لە دیار حسێنی پەیامنێر و هەنگاوغەفور کامێرمان.
ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە، ” ئێمە لە ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان ئیدانەی ئەم جۆرە مامەڵانەی هێزە ئەمنییەکان دەکەین”.
دەڵێت، ” پێمانوایە ئەم ڕەفتارەی هێزەکانی زێرەڤانی، پێچەوانەی یاسا بەرکارەکانی بواری ڕۆژنامەگەرییە لە هەرێمی کوردستان و داواش لەو هێزانە دەکەین خۆیان بە دووربگرن لەو جۆرە ڕێگریانە”.