هاوپەیمانی كوردستان لە دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ بردنه‌وه‌ى سێ كورسی دیكه سکاڵا تۆمارده‌كات، ئه‌ویش دواى ئەوەى دوو کورسی لە هەولێر و نەینەوا به‌هۆی سكاڵا تۆماركردنه‌وه زیادکرد.
ڕزگار حاجی حەمە، ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان له هه‌ژمارى خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك نووسیویه‌تى، هاوپەیمانی کوردستان بۆ بەدەستهێنانەوەی مافى سێ کاندید لە دادگای فیدراڵی سکاڵا تۆماردەکات.
ئاشكراشیكردووه، ئه‌و سكاڵایه‌ى كه تۆماریده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى مافی کاندیدهكانیان بریتین له بازنەكانی یەكى هەولێر به‌ناوى فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خان برادۆستی، بازنەى سێی نه‌ینه‌وا به‌ناوى مه‌جید ئه‌حمه‌د ئیسماعیل مت‌و و عه‌زیزه عوبدولعەزیز كامل له بازنه‌ى چواری نه‌ینه‌وا.
به‌پێی دوایین ئه‌نجام كه كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه، هاوپه‌یمانی كوردستان17+1 كورسی كاندیدێكى سه‌ربه‌خۆى به‌ده‌ستهێناوه.