لە بودجەی 2022ی عێراقدا نرخی بەرمیلێك نەوت بە 50 دۆلار دانراوە

ڕاوێژكارێكی كازمی دەڵێت، “لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022ی عێراقدا نرخی بەرمیلێك نەوت بە 50 دۆلار دانراوە”، لەكاتێكدا نرخی نەوت لە دەوروبەری 70 دۆلاردایە.

لە ماوەی ڕابردوودا نرخی نەوتی خاو بۆ نزیكەی 80 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك بەرزبووەوە، بەڵام چەند ڕۆژێكە نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین و گەیشتووەتە خوار 70 دۆلار.

مزهر محەمەد ساڵح ڕاوێژكاری ئابوری و دارایی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022ی عێراق ئامادەیە و بۆ یەكەمجارە لە پڕۆژەیاسای بودجەدا پلانی سێ ساڵە دانراوە بۆ پڕۆژەكانی وەبەرهێنان.

ڕاوێژكارەكەی كازمی پێشبینیدەكات لە بودجەی ئەمساڵیشدا حكومەت ناچاربێت قەرزبكات بەهۆی ئەوەی كورتهێنان لە بودجەدا بێتەئاراوە.

دەشڵێت، “لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022ی عێراقدا نرخی بەرمیلێك نەوت بە 50 دۆلار دانراوە، ئەوەش وەك ئامادەكارییەكی پێشوەختە بۆ ئەگەری دابەزینی نرخی نەوت”.

بەوتەی مزهر محەمەد ساڵح، ئەو نرخە گریمانەییە و لەكاتی فرۆشتنی نەوت بە نرخی بەرزتر، داهاتەكەی دەگەڕێتەوە بۆ دەوڵەت و كورتهێنانی بودجەی پێپڕدەكرێتەوە یاخود خەرجدەكرێت.

بابەتی پێشتر

حكومەت بڕیاری دامەزراندنی یەكەمەكانی 2016-2017ی دا

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی: ئەوروپا بووەتە ناوەندی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share