بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم، دوای چەند جارێک نوێكردنەوەی وادەی وەرگرتنی لەزگەی تاکسی، ڕێژەی پابەندبوون لە هەر پارێزگایەك لە باشترین حاڵەتدا نزیكەی 50%.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی گواستنەوە، ڕێژەی پابەندبوونی شۆفێرانی تاکسی بۆ لێدانی لەزگە و لۆگۆ لە ھەولێر 52% بووە و لە دھۆک 50% بووە و لە سلێمانی 20%ــە.
لەبارەی ماوەی پێدانی لەزگەکانەوە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاندووە، ”شۆفێرانی تاکسی ئاگاداردەکەینەوە، ماوەی لێدانی لەزگەی تاکسی درێژناکرێتەوە، بەڵام مۆڵەتی مانگێکیان پێ دەدات، لە 1/12/2021 تا 1/1/2022، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی گواستنەوەی سەر بە وەزارەت بکەن و فۆڕمی وەرگرتنی لەزگە پڕبکەنەوە”.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم پڕۆژەیەکی بۆ ڕێکخستنەوەی کاری تاکسییەکان لە هەرێم ڕاگەیاند، بەڵام شۆفێرانی تاکسی لەسەر ئاستی پارێزگاکان وەک پێویست نەچوون بەدەم ڕێکارەکانەوە.