وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندیدا لەسەر چەسپاندنی هەزار و 352 كەس كە گرێبەستیان لەگەڵ كۆمسیۆنی هەڵبژاردن هەیە و كردنی بە هەمیشەیی.
لە نووسراوێكی وەزارەتەكەدا هاتووە، بڕیاردرا بە ئەنجامدانی گواستنەوەی بڕی زیاتر لە دوو ملیار و 536 ملیۆن دینار لەنێو ئیعتماداتی بودجە بەشی 31ی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن، لە چێوەی بودجەی دەروازەی 43ی دامەزراوە نەبەستراوەكان بە وەزارەت بۆ ساڵی 2021.
وەزارەتی دارایی عێراق دەشڵێت، ئەو گواستنەوەیە بۆ چەسپاندنی گرێبەستەكانە لەنێو میلاكدا كە ژمارەیان هەزار و 352 كەسە.
دەقی نوسراوەكە: