ئه‌نجامى تانه‌كانى هه‌ڵبژاردن ڕه‌وانه‌ى ده‌سته‌ى دادوه‌ریی ده‌كرێـت

وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ئاشكرایده‌كات، سبەینێ ئەنجامی تانەکان ڕەوانەی دەستەی دادوەریی دەکەن و دەستەکەش ماوه‌ى 10 ڕۆژی لەبەردەمدایە بۆ یەکلاکردنەوەیان.

جومانه‌ غه‌لاى، وته‌بێژى کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، “سبەینێ ئەنجامی تانەکان ڕەوانەی دەستەی دادوەریی دەکەین و ماوه‌ى 10 ڕۆژیش لەبەردەم دەستەکەدایە بۆ یەکلاکردنەوەیان”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دواى یه‌كلاكردنه‌وه‌یان ڕاسته‌وخۆ كۆمسیۆن ئه‌نجامى كۆتایی هه‌ڵبژاردن و ناوى كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

غه‌لاى ئاشكراشیكرد، ھیچ پێشنیازێک نییە بۆ هەژمارکردنەوەی دەنگی وێستگەی نوێ، چونکە دۆسیەی تانەکان و چاوخشاندنەوە پێیان کۆتاییھاتووە، بۆیه‌ دواتر پێشكه‌ش به‌ دادگای فیدراڵی ده‌كرێت بۆ په‌سه‌ندكردنیان.

ڕوونیشیكرده‌وه‌، هه‌ر سكاڵایه‌كی ناڕازیه‌كانیش له‌دادگای فیدراڵی هه‌بێت، ئێمه‌ ڕه‌چاوی ده‌كه‌ین”.

ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى كه‌ ئایا ئه‌نجامى كۆتایی هه‌ڵبژاردن گۆڕانكاریی به‌سه‌ر كورسی لایه‌نه‌كان كردووه‌؟ غه‌لاى هه‌رچه‌نده‌ به‌ ئاشكرا دانیپێدانه‌نا، به‌ڵام جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه‌،”دواى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كان زیاتر ڕوونده‌بنه‌وه‌”.

بابەتی پێشتر

حکومەتی هەرێم: هەر کۆچبەرێک بیەوێت بگەڕێتەوە هاوکاری دەبین

بابەتی دواتر

 (ڤیدیۆ) ئاتالانتا له‌ ئالیانز ستادیه‌م سێ خاڵی له‌ یوڤی داماڵی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی و پارتی لەبارەی پۆستەكانەوە لێكتێگەیشتنیان هەیە
ئەندامێكی شاندە هاوبەشەكە: پێكهێنانی حكومەت دوادەكەوێت

ئەندامێكی شاندە هاوبەشەكەی یەكێتی و پارتی پێشبینی دەكات پێكهێنانی حكومەتی ‏داهاتووی عێراق دوابكەوێت، دەشڵێت، یەكێتی و پارتی لەبارەی…
Total
0
Share