شاندی ئێران لە ڤیەننایە و دانوستانە ئەتۆمییەكان دەستپێدەكەنەوە

سەرۆکی شاندى دانوستانکاری ئێران ئه‌مڕۆ گەیشتە ڤیەننا، بڕیارە لە دوو ڕۆژی ‏داهاتوودا دانوستانەكانی زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمیی ئێران دەستپێبكەنەوە.‏

میدیاكانى ئێران بڵاویانكرده‌وه‌، “عەلی باقری جێگری وەزیری دەرەوە، بە سەرۆکایەتیی ‏شاندێک گەیشتە ڤیەننای پایته‌ختى نەمسا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی تایبه‌ت به‌ ‏ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە”.‏

لە مانگی حوزه‌یرانه‌وه‌ دانوستانه‌كانى تایبه‌ت به ‌پرسی ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ ڕاگیراوه‌ و ‏بڕیارە ڕۆژی دووشەممە گفتوگۆكان لە نێوان ئێران، بەریتانیا، چین، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ‏ڕوسیا دەستپێبکەنه‌وە، كه‌ مه‌به‌ست لێی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەكەیە.‏

هه‌ر به‌پێی هه‌واڵی میدیاكان، ئەمریکا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەشداریی دانوستانەكان ‏دەکات.‏

ساڵی 2015 ئێران و وڵاتانی 5+1 ڕێككەوتنێكیان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران ‏واژووكرد، زۆرێك لە سزاكانی سەر تاران هەڵگیران لەبەرامبەر سنوورداركردنی توانا و ‏چالاكییە ئەتۆمییەكانی، بەڵام ساڵی 2018 دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا لە ڕێككەوتنەكە ‏كشایەوە

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. کوردێک ناوی چووە کتێبی گینسەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ بردنەوەی بەرامبەر نیوکاسڵ تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌مریكا: به‌گوێره‌ی كاره‌كانیان هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر تاڵیبان ده‌بێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ”هەڵوێستمان بەرامبەر بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان، پەیوەستە بە کارەکانی ئەو بزوتنه‌وه‌یه‌وه‌”. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا كه‌…
Total
0
Share