دوای ماوەی هەفتەیەک لە خۆپیشاندانەکانی ئەسفەهان، سەبارەت بە کەمی ئاو و گواستنەوەی ئاوی ناوچەکە، تا ئێستا دەیان کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بریندارکراون و دۆخی تەندروستی دوو لە بریندارەکانیش ناجێگیرە.
فەرماندەی سەربازیی پارێزگای ئەسفەهان لەسەر خۆپیشاندانەکان ڕایگەیاندووە، “بەهۆی پێکدادانی هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران، تا ئێستا 120 کەس دەستگیرکراون و دەیان کەسیش لە پۆلیس و خۆپیشاندەر وەک بریندار بۆ نەخۆشخانەکان گواستراونەتەوە.
محەمەدڕەزا میرحەیدەری، فەرماندەی سەربازیی پارێزگای ئەسفەهان خۆی بوارد لەوەی ژمارەی دەستگیرکراوەکان ئاشکرابکات، بەڵام ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران دەڵێت ”زیاتر لە 100 کەس بریندارن و کوژراویش لەناو خۆپیشاندەراندا هەیە”.
زانکۆی پزیشکی ئەسفەهان لەسەر ڕووداوەکان داوای لێبوردنی کردووە کە ئامارەکان زۆرن و ڕاشیگەیاندووە، دوو کەس لە بریندارەکان دۆزی تەندروستیان ناجێگیرە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەر ڕووداوەکان دەڵێت، ئەوان چاودێریی دۆخەکە دەکەن و “بەداخەوە خەڵکی ئێران مافی ئەوەشیان نییە داوای مافە سەرەتاییەکانیان بکەن، کە خزمەتگوزاری و ئاوە”.
لەگەڵ بەردەوامی پێکدادانەکان، ئینتەرنێتی هێڵەكانی مۆبایل و وایفای لە پارێزگای ئەسفەهان بڕدراوە و تەنها ئینتەرنێتی ماڵان کار دەکات، لەگەڵ ئەوەش کۆمپانیای “نێت بلاکس” ئەوەی پشتڕاستکردووەتەوە، ئینتەرنێت لە ئەسفەهان بڕدراوە و لەناو مۆبایلەکاندا کارناکات.
قسەكردن لەبارەی کوژراو و بریندار و دەستگیركردن لەکاتێکدایە، چەندین ڤیدیۆ بڵاوکراوەتەوە، نیشانیدەدەن هێزە ئەمنییەکان ڕاستەوخۆ بە “ساچمەزەن و تاپڕ” تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە.
سەرەتای خۆپیشاندەکانی ئێران لە مانگرتنی جوتیارانی ئەسفەهانەوە دەستیپێکرد، ئەوان نیگەرانیی قوڵیان دەربڕی لە گواستنەوەی ڕێڕەوی ئاوی شارەکە و نەبوونی ئاو لە شارەکەدا، دواتر هێزە ئەمنییەکان چادری جوتیارانیان سووتاند و لەوێوە پێکدادانەکان ڕوویاندا.
شلیک مستقیم به مردم در اعتراضات دیروز #اصفهان pic.twitter.com/AoTpddzgGN
— اتاق خبر منوتو (@ManotoNews) November 27, 2021
از نگاه شما- زخمیشدن یک شهروند و تلاش مردم برای کمک به او. #اصفهان، ۵ آذر ۱۴۰۰ pic.twitter.com/TH1zGzpU4g
— RadioFarda|راديو فردا (@RadioFarda_) November 27, 2021