سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای هەڵوێستی بەرپرسیارانە دەكات و دەڵێت، خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافێكی دەستووریی دەستەبەركراوە.
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تویتێكدا ڕایگەیاند، ڕووداوە ئازاربەخشەکانی ئەمدواییەی هەرێمی کوردستان بەتایبەت شاری سلێمانی ئازیز، پێویستی بە هەڵوێستی بەرپرسانە هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی.
دەشڵێت، “خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافێکی دەستوریی دەستەبەرکراوە بۆ هەمووان، دەستدێژیی بۆسەر خۆپیشاندەران و موڵکی گشتی و تایبەتیش ڕەتکراوەیە”.
ماوەی چوار ڕۆژە خۆپیشاندان لە هەولێر و سلێمانی بۆ داواكردنی دەرماڵە لەلایەن بەشێك لە خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانەوە دەستیپێكردووە. لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا خۆپیشاندانەكان لە چەند ناوچەیەك گرژی و ڕووبەڕووبوونەوەی تێكەوتووە.
ڕووداوە ئازاربەخشەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان بەتایبەت شاری سلێمانی ئازیز، پێویستی بە هەڵویستی بەرپرسانە هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی. خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافێکی دەستوریی دەستەبەرکراوە بۆ هەمووان، دەستدێژیی بۆسەر خۆپیشاندەران و موڵکی گشتی و تایبەتیش ڕەتکراوەیە.
— Mustafa Al-Kadhimi مصطفى الكاظمي (@MAKadhimi) November 24, 2021