سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا لە هەنگاوێكی نوێدا بۆ ڕوبەڕوبوونەوە كۆرۆنا بڕیاریدا لە پایتەختی وڵاتەكە كەرەنتینی گشتی جێبەجێ بكرێت و داوا دەكات لە پێنجشەممەوە بۆ ماوەی مانگێك هاوڵاتییان لە ماڵەكانیان بمێننەوە.
سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا باسی لە مەترسییەكانی كۆرۆنا كردووە و ئەوەشی خستوەتەڕوو، “بەچاوی خۆمان دەبنینین ژمارەی مردن لەم شارە گەیشتووەتە چەند هەزارێك”.
لەو بریارە نوێیەدا تەنها خواردنگە و ئەو شوێنانە دەكرێتەوە كە دەتوانن بە گەیاندنی خێرا كار بكەن، سەرجەم بازاڕ و دوكان و فرۆشگا ناپێویستەكانیش دادەخرێن.
لە بەشێكی وتەكانیدا جۆنسن ئەوەی ئاشكراكرد، ڕۆژی چوارشەممە 4ی تشرینی دووەم بڕیاری كەرەنیتن لەو وڵاتە لە پەرلەمان دەخرێتە دەنگدانەوە و پەسەند دەكرێت.
ژمارەی توشبوون لە بەریتانیا
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەكان كە ئەمڕۆ شەممە 31ی تشرینی یەكەم بڵاوكراونەتەوە، لە بەریتانیا 24 هەزار و 405 حاڵەتی نوێی توشبوونی بە كۆرۆنا لە ڕۆژی هەینیدا تۆمار كراوە، بەوەش كۆی گشتی توشبوون لەو وڵاتە گەیشتووەتە یەك ملیۆن و 11 هەزار و 660 كەس.
هەروەها كۆی گشتیی ئەو كەسانەی تا ئێستا بەهۆی كۆرۆناوە لە بەریتانیا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 46 هەزار و 555 كەس.