بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى خۆی ئه‌نجامبدات و له‌باره‌ى ده‌رماڵه‌ى خوێندكاران و خۆپیشاندانه‌كانه‌وه گفتوگۆ بكات.
به پێی زانیارییه‌كانى تۆڕی میدیایی ئێستا، ئه‌مڕۆ چوارشەممە ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم له كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆیدا پرسى خۆپیشاندانەکانى خوێندکاران و داواكاریی خەرجکردنەوەى دەرماڵەکانیان تاوتوێ دەكات.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان زۆربه‌ى هەوڵەکان بە ئاراستەى ئەوەن ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم لە بەرژەوەندیى خوێندکاران بڕیاربدات.
ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان خوێندكارانى زانكۆ و په‌یمانگاكان خۆپیشاندان دەكەن و داواى دووباره خه‌رجكردنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌ى خوێندن ده‌كه‌ن كه له‌ساڵى 2014وه ڕاگیراوه.
لەگەڵ ئەوەی كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران ڕۆژانی چوارشەممە ئەنجامدەدرێت، بەڵام دوو هەفتەی ڕابردوو ئەنجومەنەكە كۆبوونەوەی ئەنجامنەدابوو.