وته‌بێژى یه‌كێتى: پشتگیریی خوێندکاران دەكەین و داوا لە حكومەت دەكەین دەرماڵەكانیان بۆ خەرجبكاتەوە

وته‌بێژى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانى خوێندكاران په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، پشتگیریی داوا ڕەواكانی خوێندکاران دەكەین و داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەین داواكارییەكانیان بەهەند وەربگرێت و جارێكی تر دەرماڵەكانیان بۆ خەرجبكاتەوە.

ئەمین بابە شێخ، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگەیاند، “ئێمە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتگیریی داوا ڕەواكانی خوێندکاران دەكەین و داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەین داواكارییەكانیان بەهەند وەربگرێت و جارێكی تر دەرماڵەكانیان بۆ خەرجبكاتەوە و چارەسەری گرفتەكانیان بكات”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “داوا لە هێزە ئەمنییەكان دەكەین دان بەخۆدا بگرن و بەهیچ شێوەیەك توندوتیژی بەكارنەهێنن بەرامبەر خوێندكارانی خۆپیشاندەر لەبەرئەوەی داواكارییەکانیان ڕەوان و مافی خۆیانە”.

داواش لە خۆپیشاندەران دەكات خۆپیشاندانەكانیان بەشێویەكی ئاشتییانە و شارستانییانە و سەردەمییانە بەڕێوەبەرن و دووربكەونەوە لە هەموو كارێكی توندوتیژ و “ڕێگەنەدەن بە هەندێك لایەنی نا بەرپرس خۆپیشاندانەكەیان بقۆزنەوە بۆ بەرژەوەندیی سیاسەتی هەڵەیان” .

بابەتی پێشتر

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى هه‌ولێر زیاتر لە 20 خوێندكاریان ده‌ستگیركرد

بابەتی دواتر

دوو زانكۆی دیكە پرۆسەی خوێندنیان ڕاگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share