ئەو كارمەندەی ئێف بی ئای كە سەدام-ی دەستگیركرد و لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا كرد بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی ڕۆژنامەكە، بەیانی ڕۆژی هەینی 30ی تشرینی یەكەم لەكاتی پیاسەكردنی لەگەڵ سەگەكەیدا لە شاری دێنڤێر لە ویلایەتی كۆلۆڕادۆ كارمەندەكەی ئێف بی ئای “جەڵتەی دڵ” لێیداوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
جەیمس دەیڤس ئەو كەسە بووە كە چووەتە نێو شوێنی خۆشاردنەوەكەی سەدام و دەستگیركردووە، هەروەها سەركردایەتیی ئەو تیمەی كردووە كە هەستاون بە ئۆپراسیۆنەكە و پەنجەمۆر و دی ئێن ئەی-یان لە سەدام حسێن وەرگرتووە لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان.
ئەو كارمەندەی ئێف بی ئای وێنەیەكی خۆی و سەدام-ی لای خۆی پاراستووە كە سەرۆكەكەی پیشووی عێراق ڕەتی دەكاتەوە تەماشای كامێراكە بكات بۆ ئەوەی وێنەی بگرێت.
لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانییدا لە ساڵی 2008 جەیمس دەیڤس لەبارەی سەدام و كاتی دەستگیركردنەكەیەوە وتویەتی، “پیاوێكی پیر و نەخۆش بوو، دەكۆكی و بارودۆخی تەندروستی باش نەبوو و نانی بەباشی نەدەخوارد”.