حەوت ملیۆن کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڤاکسینیان وەرگرتووە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ژمارەی ئەوانەی ئاشکراکرد کە تائێستا لە عێراق ڤاکسینی دژی کۆرۆنایان وەرگرتووە و بەپێی وەزارەتەکە حەوت ملیۆن کەس ڤاکسینکراون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی وتووە، “ژمارەی ئەوانەی لەسەرەتای دەستپێکردنەی هەڵمەتی کوتان دژی کۆرۆناوە لە عێراق ڤاکسینیان وەرگرتووە گەیشتووەتە حەوت ملیۆن کەس، ئەوانەشی تەمەنیان منداڵە و لە 12 ساڵ بۆ سەرەوەن ڕێژەی کوتانیان بە ڤاکسینەکە گەیشتووەتە 30% بۆ ژەمی یەکەم و زیاتر لە 18% هەردوو ژەمەکەیان وەرگرتووە”.

وەزارەتی تەندروستی جەختی لە گرنگی بەدەمەوەچوونی کوتان دژی کۆرۆنا کردووەتەوە، بەتایبەت لەکاتێکدا عێراق ڕووبەڕووی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا دەبێتەوە.

لەکاتێکدا تاوەکو ئێستا دوو ملیۆن و 75 هەزار و 248 تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، لەو ژمارەیە دوو ملیۆن و 34 هەزار و 296 چاکبوونەتەوە، هەروەها زیاتر لە 23 هەزار و 600 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

پاڵێوراوان بۆ زە بێستی فیفا ببینە

بابەتی دواتر

خوێندکاران و پەرلەمانتاران: هێزە ئەمنییەکانی هەولێر هەڕەشەی دەستگیرکردنیان ‏لێکردین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share